سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، کۆمەڵ بایکۆتی دەکات

سەرۆکایەتی پەرلەمان دەیەوێت دەست بە کارەکانی بکاتەوەو ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ سەرۆکی فراکۆسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، بەلآم کۆمەڵی ئیسلامی بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکات و بەشداری ناکات.


عەبدولستار مەجید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دەڵێت " " لەدوای بەزمەکەی 7 ی ئایاری ڕابردو کە پارێزبەندی لەسەر کاک سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ هەڵگیرا، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا نەهاتوە و ئەو جۆرە تێڕوانین و بیرکردنەوەیەش کاری گەورەی لێچاوەڕوان ناکرێت."


سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەشڵێت " لەم دۆخە سەختەدا و بەم هەمو قەیران و کێشە و گرفتەی بۆ خەڵک دروستکراوە، پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتیەکەی جورئەتی باسکردنی لێپرسینەوەشی لە حکومەت نییە کە بەرپرسی ئەم هەمو قەیرانەن و کێشەیەن، کۆبونەوە و کۆنەبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان چی لە بارگرانی خەڵک کەمدەکاتەوە و چەند لە برینیان ساڕێژدەکات؟"


عەبدولستار مەجید لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دەڵێت " هەرکات کۆبونەوە بۆ دانانی ئەجێندا و بەرنامەی کۆبونەوەی تایبەت بە بانگهێشت و لێپرسینەوە لە حکومەتی هەرێم بێت، ئێمە بە جددی بەشداری دەکەین و پێویست بو پەرلەمان خەریکی ئەم هەنگاوە بوایە نەک خۆ خەریککردن بە شتی لاوەکی، بۆیە بڕیارماندا بەشداری ئەو کۆبونەوەیە ناکەین و کۆبونەوەی لەوجۆرەش بە پێویست نازانین."


AM:08:39:09/06/2020