كارمه‌ندێكی په‌رله‌مانی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه كه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ خوشێكیكی هه‌بووه.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند" ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەمەنی سەرووی ٤٠ ساڵە و ئافرەتە و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ خوشێكیكی هه‌بووە، ئەمە بە یەکەم کەس دادەنرێت کە لە پەرلەمانی کوردستان تووشی کۆرۆنا بووبێت".
بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەرنامە بۆ چۆنیەتیی کۆبوونەوەکانی داهاتوو دابنرێت.