گۆڕانکاری لە دەوامی هاتوچۆی سلێمانیدا روودەدات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی قەرەباڵغی لە بەڕێوەبەرایەتیمان، گۆڕانكاری بەسەر دەوامدا دێت".


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوە دەخاتەڕوو کە لەماوەی پێشوودا بەهۆی بوونی لۆدێكی زۆر دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان لە كاتژمێر ۸:۳٠ بۆ ۲ی پاش نیوەڕۆ بوو.


هەروەها هاتووشە" لە ئێستادا بەهۆی كەمبوونەوەی لۆد و لە ژێر ڕێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە سبەینێوە لە كاتژمێر ۹ ی بەیانی بۆ ۱ ی پاش نیوەڕۆ دەبێت".


هاتوچۆی سلێمانی باس لەوەش دەکات کە هاووڵاتییان و شۆفێران لەكاتی سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستە پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەكان بن و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن.
 


PM:07:48:09/06/2020