تەندروستی هەولێر رەتیدەكەنەوە لەبەر بڵاوبوونەوەی فراوانی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، جارێکی تر دەستبکەنەوە بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ.
د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەچەند پەیج و دەزگای میدیایی لێدوانێك بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوتەوە بەوەی گوایە وەك تەندروستی هەولێر داوایان كردووە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەیەنرێت، بەڵام ئەوان ئەو لێدوانە ڕەتدەكەنەوە و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەماو ڕاستیەكی تێدا نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەی هەفتەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبوانی کۆرۆناو گیان لەدەستدان لەسەرتاسەری هەرێم لە هەڵکشانێکی بەرچاودایە.