وەزارەتی تەندروستی هەرێم ژمارەی ١٠٠ تووشبووی نوێی بەکۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
دەرئەنجامی نوێی
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سەد تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل و حەفت پیاو و بیست و نۆ ئافرەت و بیست و یەك منداڵ و دوو کوڕ و کچێکی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە.
دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان.
حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن.
هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠