لە سلێمانی تووشبوویەک گیانی لەدەستدا
لە هەولێر ٣٤ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا راگەیەندرا

ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی لە دوو راگەیاندنی جیاوازدا ئاشکرای کرد کەسێک لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە، لە هەولێریش ٣٤ کەسی دی تووشی کۆرۆنا بوون.

 
لەبارەی ئەو کەسەی لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت" تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٦٧ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لەسەر ئامێری ھەناسەدان گیانی لەدەستدا". ( بەپێی زانیاریەکانی "سپی" پیاو نییە ژنەو خەڵکی گوندی دێلێژەیە لە باشووری رۆژئاوای سلێمانی).

 
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پارێزگای هەولێرەوە ئەمشەو رایگەیاند"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سی و چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، بیست و یەك پیاو و نۆ ئافرەت و چوار منداڵ، بیست و یەك بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و سێزدە تووشبوو نیشانەیان هەیە".


هەروەها هاتووە "بیست و دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتووە).

 
یازدە تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.

 


PM:11:51:09/06/2020