ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدان بەسەر بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێکرا

سزای لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار، کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرابو لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێکرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سزای لە سێدارەدان بەسەر بەندکراوێکی تەمەن 40 ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "ڕەحیمی یوسفی" لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە جێبەجێکراوە.

 
ئاماژەی بەوەشکردوە" ئەو بەندکراوە دوێنێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژوری تاکەکەسی بەندیخانە گوازرابوەوە و هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی پیرانشار بۆ لێخۆشبونی ناوبراو لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە بێئاکام مایەوە". 

 

دانی بە کوشتنی نائەنقەستی هاوڕێیەکی خۆی ناوە و دواتر دەستبەسەرکراوە پێشتر هەنگاو رایگەیاندبو، رەحیم یوسفی کە خەڵکی گوندی سوغانلوی پیرانشارە، خۆویستانە دانی بە کوشتنی نائەنقەستی هاوڕێیەکی خۆی ناوە و دواتر دەستبەسەرکراوە و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی یوسفی لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندوە، رەحیم وتویەتی لەگەڵ هاوڕێکەی بە ناوی "خالید نزاکەت" لە ناو ئۆتۆمبێل دانیشتبون و چەکیان تاقی کردوەتەوە و گوللەیەک دەرچوە و لە خالیدی داوە و کوشتنەکە بە ئەنقەست نەبوە.



AM:09:08:10/06/2020