وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" ئەمڕۆ ٢٦ هاوڵاتی تری شاری هەولێر تووشووی کۆرۆنا بوون".
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو دووشەممە بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ٢٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
لەبارەی تووشبووەکان تەندروستی هەرێم دەڵێت" بیست و پێنج پیاو و منداڵێكن، دوازدە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چواردە تووشبوو نیشانەیان هەیە، هەموو تووشبووان دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، ئازادی، دڵدار".