وەفدی هەرێم هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی کابینە نوێکەی کازمی لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم و نەوتەوە، هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم سەردانی بەگدا دەکاتەوە.


سە‌میر ھە‌ورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " دانوستەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت، هەفتەی داهاتو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان".


ئەو بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە" هەفتەی داهاتو دەڕۆنەوە لەگەڵ کابینەی نوێ درێژە بە گفتوگۆکانی پێشویان دەدەن و لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی وەک بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن".


دوێنێ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، سەرپەرشتی كۆبونەوەی  شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لەگەڵ حكومەتی عێراق و دوا قۆناغی ئامادەكارییەكان بۆ گفتوگۆكردن خرانە‌ بە‌رباس.




PM:01:41:10/06/2020