دوو دادوەر لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر تووشی کۆرۆنا دەبن

دوو دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر تووشی کۆرۆنا دەبن و دادگاکە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێت.


لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "به‌هۆی هه‌بوونی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكه‌ كه‌ره‌نتین كرا".


ئەو دادوەرەوە، وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری ئومێد محسن و دادوەر عەبدوڵا سەلامە.




لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هه‌ردوو هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو دادوه‌ر له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێرن و دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار درا به‌ كه‌ره‌نتین كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ".
 


PM:12:26:11/06/2020