وەفدێکی تەندروستی هەرێم گەیشتە بەغدا
وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی هاوكارییە تەندروستییەكانی عێراق بۆ هەرێم و ڕەوشی كۆرۆنا گەیشتە بەغداد.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردوەوە، ئەمرۆ شاندێكی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری تەندروستی (د. سامان بەرزنجی) گەیشتنە بەغداد.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە" ئامانجی سەردانەكەیان بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیە لەگەڵ (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ و لێژنەی باڵای كۆڕۆنا و شانەی قەیران لە عیراق".
PM:04:06:11/06/2020