وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کارگەی بەرهەهێنانی ئۆکسجینەوە لە سلێمانی روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی کارگەی بەرهەهێنانی ئۆکسجینەوە لە سلێمانی روونکردنەوە دەداتوەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینەوە روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو کێشەیە لەماوەی ٢٤ رۆژدا چارەسەر دەکرێت و پارەی بۆ تەرخان کراوە.


لەروونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە" دوای بەدواداچوونمان و پەیوەندیکردنمان بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەرێزیان ڕایگەیاند کە تەنها پارچەی یەدەگی (پستۆن)ی پێویستە و لە وڵاتی ئەمەریکا دەهێنرێت و ئۆردەر و دەرخستەی بۆ کراوە، کێشەکە کێشەی دابینکردنی خەرجی و پارەی ( 26 ملیۆن دینار) نیە بەڵکو تەنها کێشەی کاتە کە پێویستی بە نزیکەی بیست ڕۆژ هەیە تاوەکو لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندار دەگاتە هەرێمی کوردستان".


دەقی روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی سلێمانی کە گوایە پەراوێز خراوە. بە پێوستی دەزانین بۆ هاوڵاتیان ڕوون بکەینەوە کە تەواوی هەواڵەکە دوورە لەڕاستی و دوای بەدواداچوونمان و پەیوەندیکردنمان بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەرێزیان ڕایگەیاند کە تەنها پارچەی یەدەگی (پستۆن)ی پێویستە و لە وڵاتی ئەمەریکا دەهێنرێت و ئۆردەر و دەرخستەی بۆ کراوە، کێشەکە کێشەی دابینکردنی خەرجی و پارەی ( 26 ملیۆن دینار) نیە بەڵکو تەنها کێشەی کاتە کە پێویستی بە نزیکەی بیست ڕۆژ هەیە تاوەکو لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندار دەگاتە هەرێمی کوردستان، پێویستە سوپاس و ستایشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتێ بکرێت کە بە تەرخانکردنی چەندین ملیار دینار تا ئێستاش بەردەوامە لە فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست، نەوەک بەکەم زانین و تەسککردنەوەی کاروچالاکیەکانی تیمە تەندروستیەکان لە نەخۆشخانەکان، کە پێویست بوو پێش ئەم جۆرە قسانە بە دواداچوونیان کردبا بۆ ئەوەی بزانن چۆن بەشەو و بەرۆژ و لەماوەی پشووشدا خزمەتەکان بەردەوامن، نەوەک بە لارێدابردن و بەهەڵە گەیاندنی زانیاریەکان بۆ ڕای گشتی. ئومێدەوارین هاوڵاتیانی خۆشەویست باوەڕ بەم هەواڵە ناڕاستانە نەکەن و بەردەوام بن لە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەکان، لەهەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی لێژنەی پسپۆریەوە بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەوم دۆسیەیە دەکات.
د.محمد قادر خۆشناو
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠




PM:08:05:11/06/2020