قەڵادزێ.. گەنجێك لە خنكان ڕزگار كرا

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر زێی بچووك گەنجێكیان لەمەترسی خنكان رزگار كردووە".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 5:45 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی گەنجێك بەناوی ( ع . ن . ئـ ) لەدایكبووی ساڵی 2003، پیشەی خوێندكار، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین لەگەڵ خێزانەكەی دەچێتە سەر زێی بچووك بەمەبەستی مەلە كردن، دواتر ژێر ئاو كەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە" دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر ئاگادار دەكرێنەوە و ئەوانیش دەگەنە شوێنی مەبەست و توانیان بە 7 خولەك بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و پاش گرتنەبەری ڕێكاری تەندروستی لە نەخۆشخانە هاتەوە هۆش خۆێ". 

ئاشكراشی كردووە، بە وتەی كەسوكارەكەی ئەوان بۆ گەشتوگوزار چونەتە سەر زێی بچووك و ئەو كوڕەش چۆتە ناو ئاوەكە بەمەبەستی مەلەكردن و دواتر ژێر ئاو كەوتووە و له ئێستاشدا لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە.

 


PM:08:54:12/06/2020