وەزارەتی تەندروستی: ١١٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" ١١٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركران". 
 
کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ ھەینی سەد و دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای سلێمانی ٧٨ تووشبوو.
پارێزگای ھەولێر ٢٠ تووشبوو.
پازێزگای دھۆك ١٤ تووشبوو.




PM:10:25:12/06/2020