لە کۆیە ئەنجامی پشکنینی ١٠٠ کەس نێگەتیڤ دەرچوو

لە ئەنجامی ١٠٠ پشکنینی ناو قەزای کۆیە و ناحیەیی تەقتەق سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ٦٠ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناو قەزای کۆیە کە ئەم بەیانیە ئاشکرا بوو، ھەمویان نێگەتیڤ (پاک) دەرچوون. هەروەها سەرجەم پشکنینەکانی ناحیەی تەق تەق  کە بۆ  ٤٠ كەس ئەنجامدرابوو، بەھەمانشێوە نێگەتیڤ بون و خاڵی بوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی كۆیە ئاماژەی بەوەشكردووە" لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشکەرانەشدا، دەبێت ھاووڵاتییان مەترسی ڤایرۆسەکە بە جیدیی وەربگرن و خۆیان بە تەواوی بپارێزن".

 

 



PM:01:10:13/06/2020