کەناڵی (BMC) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی (سپی میدیا) دەکات

بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی "سپی" کەناڵی (BMC) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ماڵپەڕی (سپی میدیا) دەکات، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

کەناڵی (BMC) ئەمڕۆ شەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، بە بۆنەی حەوتەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی گۆڤارو ماڵپەڕی (سپی میدیا) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی دەکات، هیوای بەردەوامی بەرەوپێشچوونی زیاتریان بۆ دەخوازێت و دەڵێت" گۆڤارو ماڵپەڕی سپی میدیا، بە درێژایی (حەوت) ساڵ رۆڵی گرنگ و بەرچاوی بینیووە لە پێشخستنی میدیای كوردیدا ، وەك دەزگایەكی بەرپرسیار و پیشەیی ئامادەیی هەبووە، لە رووداوپێشهاتەكاندا و شانبەشانی گۆڕانكاریی و پێداویستییەكانی رۆژیش  خۆی نوێكردووەتەوە، لە ئاست بەرپرسیاری نیشتیمانی و نەتەوەیدا بووە". 

دەقی پیرۆزباییەکەی کەناڵی (BMC):

بۆ بەرێز / شوان محەمەد
بەڕێزان / سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرو میدیاكاران و كارمەندانی گۆڤارو ماڵپەڕی سپی میدیا

بەبۆنەی ( حەوت )ەمین ساڵەی دامەزراندنی گۆڤارو ماڵپەڕی سپی میدیا گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین ، هیوای بەردەوامی و خزمەتی زیاترتان بۆ دەخوازین.

گۆڤارو ماڵپەڕی سپی میدیا، بە درێژایی (حەوت) ساڵ رۆڵی گرنگ و بەرچاوی بینیووە لە پێشخستنی میدیای كوردیدا ، وەك دەزگایەكی بەرپرسیار و پیشەیی ئامادەیی هەبووە، لە رووداوپێشهاتەكاندا و شانبەشانی گۆڕانكاریی و پێداویستییەكانی رۆژیش  خۆی نوێكردووەتەوە، لە ئاست بەرپرسیاری نیشتیمانی و نەتەوەیدا بووە.

دووبارە پیرۆزتان بێت و چاوەڕێی كارو گۆڕانكاریی نوێترتان لێدەكەین  و هەمیشە لە سەرکەوتندا بتانبینین.


PM:01:45:13/06/2020