تورکیا دەرگای گەشتەکانی بەڕووی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکاتەوە

باڵیۆزخانەی عیراق لە توركیا ئاشكرای دەكات، كە حكومەتی توركیا سەرجەم دەروازە و دەرگاكانی بەڕووی گەشتیارانی هەرێم و عیراق دەكاتەوە.

 

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە بەواژۆی حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عیراق لە توركیا بڵاوکراوەتەوە، حكومەتی توركیا سەرجەم دەروازە ئاسمانی و وشكانی و دەریاییەکانی بەڕووی وڵاتانی جیهان دەکاتەوە جگە لە دەروازە وشكانییەكان لەگەڵ ئێران، بە مەرجی رەچاوكردنی ئەو رێكارە خۆپارێزییانەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەستنیشانكراون.

 

جەختیشكراوەتەوە، ئەگەر گەشتیارێك نەخۆشییەكەی لێ‌ دەركەوت، لەلایەن توركیاوە چارەسەری بێبەرامبەری بۆ دەكرێت.

 

جێگای ئاماژەیە، گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکانی تورکیا لە رۆژی ١ی حوزەیراندا دەستیانپێکردەوە. هەروەها دوای نزیکەی سێ مانگ دوێنێ هەینی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ تورکیا دەستی بە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی کردەوە.

 


PM:04:08:13/06/2020