" ئەو هێرشە مووشەکەی کرایە سەر تاجی لە بەغدا بێ زیان بووە "

شانەی ئەمنی بەغدا رایگەیاند " ئەو هێرشە مووشەکیەی ئەمشەو کرایە سەر سەربازگەی تاجی بێ زیان بوو".


شانەی ئەمنی بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە راگەیەندراوێکدا ئەوە دەخاتەڕوو ئەو هێرشەی کراوەتە سەر سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغدا بێ زیان بووە.
دەربارەی شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکە، شانەی ئەمنی ئاشکرای دەکات کە شوێنی ئاراستەکردنی مووشەکەکە لە نزیک دامەزراوەی ( نەسر ) بووە لە باکوری شاری بەغدا.


ئەمشەو مووشەکێک لەلایەنێکی نەناسراوەوە ئاراستەی سەربازگەی تاجی کرا کە بنکەی سەربازی ئەمەریکی و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعشی لێیە.
 


PM:10:40:13/06/2020