یەکێتی ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی نیسان پەترۆڵ بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی نوێ دەکڕێت

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی نیسان پەترۆڵ کە لە بازاڕدا ناسراو بە ( بێریڤان ) بۆ ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی نوێی حیزبەکەی دەکڕێت کە تا ئێستا ئۆتۆمبێلیان وەرنەگرتووە.

 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستی کردوە بە کڕینی ئۆتۆمبیلی نیسان پەترۆڵ بۆ ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی کە ئۆتۆمبیلیان نەبووە، یان ئۆتۆمبیلی حیزبیان پێ نەبووە.


تا ئیستا دیار نییە کە یەکێتی چەند ئۆتۆمبیلی نوێی کڕیووەو رادەستی ئەو ئەندامانەی نوێی سەرکردایەتی حیزبەکەی کردووە، بەلآم هەموو ئەوانەی نیانە بۆیان دەکڕدرێت، ئەوە لە کاتێکدایە ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی ١٢٢ ئەندامی نوێیە.

 
ئۆتۆمبێلی نیسان پەترۆڵ مۆدیلە بەرزەکەی کە مواسەفاتی تەواوی هەبێت بە نزیکی ٧٠ هەزار دۆلارە، مواسەفاتی نزمیشی بە نزیکی ٤٠ هەزار دۆلارە.

 
 
کڕینی ئەو ئۆتۆمبیلانە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی ئابوری و دارایی قورسدا دەڕوات و حکومەتی هەرێم چوار مانگ دوا کەوتووە لە مووچە دابەشکردن بە مووچەخۆرانی هەرێم، یەکێتیش لایەنێکی سەرەکی بەشداری کابینەێ ئێستای مەسرور بارزانی یە.

 


PM:02:34:14/06/2020