توێژەریکی بواری سێکسزانی ده‌ری خستووه له هه‌فته‌یه‌كدا هاوسەران دوو بۆ سێ جار سێكس كردن، سودی زۆری بۆ ته‌ندروستیی بۆ ژن و پیاو هه‌یه، پرۆسه‌كه ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی به‌رگریی له‌ش و چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك و رێگریكردن له چه‌ند جۆرێك هه‌وكردن.
گرنگترین ئەو کێشە تەندروستیانەی سێکس چارەسەری دەکات:
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات: توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه پێنج جار په‌ڕین له یه‌ك هه‌فته‌دا، ئه‌گه‌ری توشبوون به‌و نه‌خۆشییه له پیاو دوورده‌خاته‌وه.
سه‌رئێشه: سێكس توانای كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رئێشه‌ی هه‌یه، چونكه به‌هۆی سێكسه‌وه هۆڕمۆنی ئۆكستۆسین ده‌رده‌درێت كه پشوو به جه‌سته ده‌دات و دهیحهوێنێتهوه.
خه‌مۆكی: سێكس شڵه‌ژاوی و تێكچونی مه‌زاجی مرۆڤ چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و خانمانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو سێكس ده‌كه‌ن، كه‌مترین ئه‌گه‌ری توشبونیان به خه‌مۆكی له‌سه‌ره.
ماندوویه‌تی: شتێكی رونه كه دوای سێكس پیاوان خێرا خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت، خانمانیش هه‌ست به حه‌وانه‌وه ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه سێكس هۆكارێكه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ماندوویه‌تی و خه‌وتن به ئاسانی.
كێشه‌كانی پێست: له‌كاتی سێكسدا له‌ش هۆڕۆمۆنی تستۆستیرۆن ده‌رده‌دات، ئه‌م هۆڕۆمۆنه سودێكی زۆری بۆ پته‌وكردنی ته‌ندروستیی پێست و ئێسقان هه‌یه.
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك: توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی ده‌ریخستووه كه هه‌ستكردن به چێژ و خۆشی له‌لای خانمان له‌كاتی سێكسدا، هۆكاره بۆ ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئۆكستۆسین كه مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌پارێزێت.
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆریی خوێن: سێ جار سێكس كردن له هه‌فته‌یه‌كدا رێژه‌ی 50%ی ئه‌گه‌ری توشبون به مه‌ترسیی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
هه‌ڵامه‌ت و حه‌ساسیه‌ت: سێكس هانی له‌ش ده‌دات ئه‌و ته‌نانه به‌رهه‌مبهێنێت كه توانای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسیان هه‌یه، سێكس هۆكاره بۆ ده‌ردانی دژه‌ته‌نی هیسامین كه رێگه‌ر له توشبوون به حه‌ساسیه‌ت و ره‌بۆ و هه‌ڵامه‌ت.
ئازاری پشت: سێكس رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازارانه‌ی به‌هۆی هه‌وكردنی جومگه دورست ده‌بێت، رۆڵی به‌رچاویشی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی ئازار و كێشه‌كانی پشتدا.
كلۆربوونی ددان: سێكس و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه وا ده‌كات مرۆڤ لیكی زیاتر ده‌ربدات، كه لیكی ناوده‌میش زیاد بوو ئاستی ترشی كه هۆكاره بۆ كلۆربوونی ددان، له‌ناو ده‌مدا كه‌مده‌بێته‌وه.