سەباح هەورامی: ٥٠ هەزار تووشبوو لە سلێمانی هەیە.. پزیشک هەیە بەعەمدی خۆی دەدزێتەوە.. مەترسیەکە لە دوو هەفتەی داهاتوودا زۆر گەورە دەبێت، لەبەرئەوەی توانای ئێمە کەمە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند ئێستا ١١١٦ کەس تووشبوون، ئێستا لە سلێمانی ٥٠ هەزار کەسی تووشبوو هەیە، لە هەفتەی داهاتوودا کارەساتەکە زۆر گەورە دەبێت و بەبەرچاومانەوە خەڵک گیان لەدەستدەدات.

 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند" پزیشکمان هەیە خۆی دە دزێتەوەو کار لەچارەسەری کۆرۆنادا بکات".

 

ئەو وتی" ئێمە میلاکاتمان لە ٥٠% کەمی هەیە، سەرباری ئەوانەش ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکی " مقیم " مانیان گرتووە، ئەگەر مووچە نەدرێت لە چەند کاتژمێری دهاتووشدا کارمەندانی تەندروستیش لەکار دەوەستن".

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  ئاشکرای کرد کە دوێنێ بە ئەستەم توانیویانە نەهێڵن شۆفێری ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتن مانبگرن کە زۆر زەرەری دەبوو ئەگەر ئەنجام بدرایە، چونکە ئەو ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن نەبێت بەو پێیەی دەزگای هەناسەدانی تێدایە نەتوانرێت نەخۆش بگوێزرێتەوە.

 

دەربارەی ئامارەکانی سلێمانی لە رووی کۆرۆناوە کە رادەگەیەنرێت،د. سەباح هەورامی وتی" ئەو ژمارانەی لە سلێمانی رادەگەیەنرێن راستەقینەن، بەس شارەکانی تر من نازانم، ئەوەی سلێمانی راستن".

 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند، لە ٨٥% ئەوانەی تووشبوون نیشانەکانیان دیار نییە.

 

د.سەباح هەورامی وتی " داوا دەکەم پێج رۆژ قەدەغەکردنی هاتوچۆ رابگەیەنرێت، تا بتوانین شەپۆلی جەژن خاو بکەینەوە".

 

 



PM:07:48:14/06/2020