نوێترین هەواڵ لەسەر پێکانی کارڤاخال

لە یاری شەوی رابردووی یانەی ریاڵ مەدرید دژی یانەی ئیبار لە هەفتەی ٢٨ی خولی ئیسپانیا، دانی کارڤاخالی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان بوو ، بەوهۆیەوە لە نیوەی دووەم یاریگای جێهێشت.

ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا نوێترین هەواڵیان لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوەو رایدەگەیەنن پێکانەکەی قورس نیە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە کارڤاخال دەتوانێت پێنجشەممە دژی ڤالنسیا لە هەفتەی ٢٩ یاری بکات، ئەو یاریزانە پێکانەکەی قورس نیە.

یانەی ریاڵ مەدرید توانی ٣-١ لە یانەی ئیبار بباتەوەو خاڵەکانی بووە ٥٩ خاڵ، لە ئێستادا لە پلەی دووەم دەبینرێت و بەرشەلۆنە ٦١ خاڵی هەیەو لە پلەی یەکەم دێت.
خولی ئیسپانیا ئیستا بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت،هەموو یارییەکانی هەفتەی ٢٨ بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە.

 


AM:11:18:15/06/2020