وێنە.. هونەرمەند و زیندانیەکی سیاسی بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدات

کەسایەتی دیارو هونەرمەندو زیندانی سیاسی، دڵێر عەلی ئیبراهیم دەروێش بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ ١٥ ی حوزەیران لە سلێمانی دوای پێنج رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە، دلێری ئیبراهیمی عەلی دەروێش لە تەمەنی ٥١ ساڵی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 
ناوبراو زیندانی سیاسی بووە لە سەردەمی رژێمی بەعس لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، هەروەها هونەرمەند بووەو لە تەلفزیۆنی کەرکوک لە هەشتاکاندا چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە.

 
لە ئێستادا ناوبراو کارمەندی گومرگی سلێمانی بووەو، خێزاندارەوە دوو مناڵی هەیە، کەسایەتیەکی خۆشەویستی سلێمانی بووە.

 


AM:12:43:16/06/2020