پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند" شەوی رابردوو دوو هاوڵاتی لەناو باخەکەی خۆیاندا دەستکاری گولە تۆپیان کردووە و لە ئەنجامدا گولە تۆپەکە تەقیوەتەوە و هەردو هاوڵاتییەکەش گیانیان لەدەستداوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە" کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو لە خانەباخێک لەدەشتی حەمەوخان لەپارێزگای هەڵەبجە لەئەنجامی دەستکاری کردنی گولە تۆپێک دوو کەس گیانیان لەدەستدا". 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دوو کەسە دانیشتووی هەڵەبجەن  و یەکێکیان تەمەنی ٤٢ ساڵە، ئەوی دیکە تەمەنی ٢٩ ساڵە.

پۆلیسی هەڵەبجە دەشڵێت" پاش گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش و تیمی تەقینەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە هەردوو تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری پارێزگای هەڵەبجه کرا، سەرجەم بەڵگەکان لەشوینی ڕووداوەکە کۆکرانەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا". 


 

 


AM:11:51:16/06/2020