هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێـت" ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەنەوە كە مامەڵەی بەشی مۆڵەتییان هەیە، لە ئەمڕۆوە پێویست ناكات بەشێوەی ئەلیكترۆنی سەرە دابنێن". 

ئەمڕۆ سیشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە" ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەینەوە كە مامەڵەی بەشی مۆڵەتیان هەیە، لە ئەمڕۆوە پێویست ناكات بەشێوەی ئەلیكترۆنی سەرە دابنێن لەبەر كەمبوونەوەی قەرەباڵغی لەسەر بەشی مۆڵەت و راستەوخۆ دەتوانن سەردان بكەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو: بەشی تۆماری یەكەمجار وەك پێشتر، هاوڵاتیان پێویستە پێشوەختە لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی كات وەربگرن بۆ سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتیمان. 

هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەشكردوە: هاوڵاتیان لەكاتی سەردانیكردن پێویستە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن لە بارەی ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە كۆرۆنا. 

دەشڵێن" داواكارین ئەو كەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن، بەپێچەوانەوە هیچ مامەڵەیەكیان بۆ جێبەجێ ناكرێت".
 

PM:06:04:16/06/2020