وێنە..هونەرمەند و رۆژنامەنووسێکی دیاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا دەبێت



هونەرمەند و نوسەرو رۆژنامەنووسی دیاری سلێمانی و باشووری کوردستان یاسین قادر بەرزنجی تووشی کۆرۆنا دەبێت.


ژمارەیەک هونەرمەند و نوسەری هاوڕێی هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ دانانی وێنەکەی تەمەنای چاکبوونەوەی بۆ ئەو هونەرمەندەی هاوڕێیان دەخوازن.


یاسین ماوەیەکی زۆر بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی بووەو جەندان پۆستی لەبەڕێوەبەرایەتی رپۆشنبیری سلێمانی وەرگرتووە، هاوکات لەچەندان دراماو شانۆگەری کوردیدا بەشداری کردووە، هەروەها زۆرجاریش لەبواری رۆژنامەگەریدا کاری کردووەو وەک نوسەریش دەرکەوتووە.


ناوبراو، برای تەحسین قادر کادیری پێشکەوتووی کۆنی یەکێتی و وەزیری پێشووی سامانی ئاوی هەرێمە، هەروەها خوشکەزای وەبەرهەمهێنی ناسراوی کورد فاروق مەلا مەستەفایە.
 


PM:08:42:16/06/2020