کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بایكۆتیان ڕاگەیاند

بۆ دووەم ڕۆژ پۆلیسی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی بایكۆتیان ڕاگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە دژی دواكەوتنی مووچەكانیان، تەواوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد و ئامادەنەبوون ئیشوكاری هاوڵاتیان رایی بكەن.

 

ئەمە دووەم ڕۆژە پۆلیسی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی دەوام بایكۆت بكات.

 

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە فەرمانگەكان و بەتایبەتیش كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامیان كردووە وەك هەڵوێستێك دژی دواكەوتنی مووچەكانیان.

 



PM:12:21:17/06/2020