جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی تووشی کۆرۆنا دەبێت

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی، بورهان عەبدولڕەحمان خۆی و مناڵەکانی تووشی کۆرۆنا دەبن.


لە پۆستێکدا بورهان عەبدوڵرەحمان نووسیوویەتی" پێم باش بوو ئاگادارتان بکەم ، کەئێمە وەک خێزان، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووین، بەپێی پشکنینی پزیشکی".


لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی" پێم باشە، لەپێناو سەلامەتیتان، ئەوەی لەماوەی چواردە ڕۆژی ڕابردودا بەرکەوتنیان لەگەڵمان هەبووە پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات، یان خۆی کەرەنتینە بکات لەپێناو سلامەتی گشتدا".

 
بورهان عەبدوڵرەحمان دەرچووی زانکۆیە بەشی راگەیاندن و ماوەیەکی زۆر لە رێکخراوە مەدەنییەکانی یەکێتی کاری کردووە، لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا بوو بەجێگری مەڵبەندی سلێمانی.

 


PM:04:03:17/06/2020