وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌ی مردن به شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌رزده‌بێته‌وه".
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خابوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناکە".
ڕاشیگەیاندووە" کە ئەوە سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاوڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا بەرز دەبنەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنها دوێنێ چوارشەممە ١٧ حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداو ١٦٦ تووشبووی نوێش لە هەرێم تۆمارکرا.