لەبۆردومانەكەی شەوی رابردووی توركیا هاوڵاتییەكی هەرێم شەهید بوو

بەهۆی بەردەوامبوونی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، لە ناوچەی سیدەكانی سنووری پارێزگای هەولێر شەهیدی لێكەوتەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی پەکەکە بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە دەڤەری سیدەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر، بۆردومانی کۆچەرییەکانیان کرد و تیایدا کۆچەرییەکانی کوێستانەکانی بەردەسپییان کردوەتە ئامانج.

 

ڕوونیشیكردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا هاوڵاتییەک بەناوی (عوسمان) كە لە بنەڕەتدا خەڵکی شارۆچکەی ئاکرێی سەربە پارێزگای دهۆکە و لە عەشیرەتی سورچییە، شەهیدبووە.

 

ئاژانسەكەی پەكەكە باسی لەوەشكردوە، تیمەکانی ڕاگەیاندن چونەتە شوێنی ڕوداوەکە، بەڵام ئاسایشی ناوچەكە ڕێگەی ڕوماڵیان نەداوە.

 
ماوەیەکی زۆرە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانی ناوچە سنوورییەکان کردووە، بەڵام ئەمە یەکەمین جارە بەو شێوەیە ئۆپراسیۆنەکە چڕ بکەنەوە.
 



AM:10:03:18/06/2020