نرخی نەوت بەرزبووەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی حوزەیرانی٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد لەسەرو ٤١ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤١ دۆلارو ٢٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٤٠ دۆلارو ٥٠ سەنت بوو، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٨ دۆلارو ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ بە  ٣٧ دۆلارو ٧٠ سەنت بوو. 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە پێش چەند رۆژێك نەوتی برێنت بۆ یەك بەرمیل بۆ ٣٧ دۆلار دابەزینی تۆماركرد.

 


PM:05:48:18/06/2020