مووچەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت

‌لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان هاجەرە داود رایدەگەیەنێت، بریكاری وەزارەتی دارایی‌و ئابووری حكومەتی هەرێم پێی راگەیاندوون، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت. 
ئەم هەوڵانەی وەزارەتی پەروەردە لەكاتێكدایە كە زیاتر لە 50 رۆژە مووچەی مامۆستایان‌و   فەرمانبەرانی وەزارەتەكە دابەش نەكراوەو رۆژانەش مامۆستایان‌و فەرمانبەران گردبوونەوەی ناڕەزایی سازدەكەن.



AM:09:38:20/05/2014