وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند" رۆژ بەڕۆژ هەڵكشانی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا زیاتر دەبێت".
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی بودجه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه و له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ فریاگوزاری سلێمانی دابین كراوه كه بڕه‌كه‌ی دوو ملیار دینارە".
ئاماژەی بەوەشکرد" لەدوای رۆژانی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كرد، بەپێی دوایین ئاماری وەزارتی تەندروستی ٢٨٧٢ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون و ١٥٢٥ تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و ٨٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
وتیشی" نیگەرانین كە لەنێو ئەو ژمارانەدا ٦٧%یان لە تووشبوو و گیانلەدەستدان لە سنووری پارێزگای سلێمانییە، هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت، رێژەی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتووەتە ٣%، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین رێوشوێنەكانی خۆپارێزی زیاتر بكەن".
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند" ئاسانکاری لە خاڵە سنوورییەکان و پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکان هۆکاری بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە".