سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەرنامەو پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێم، بارودۆخی دارایی و ئابووریی، موچەی موچەخۆران و بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا تاوتوێ دەکەن، لای خۆیەوە سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا دوو ملیار دینار بۆ کەرتی تەندروستی سلێمانی تەرخانبکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌باره‌ت به ڕێكار و به‌رنامه و پێشنیازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تێگه‌یشتن و كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته خۆجێیه‌كان، هه‌روه‌ها باری دارایی و ئابوریی و موچه‌ی موچه‌خۆران، قۆناغه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا گفتوگۆیان كرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌سرور بارزانی پشتیوانیی و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر پێشنیاز و هه‌ماهه‌نگیی و كارێكی هاوبه‌ش له‌پێناوی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پاراستنی كیانی ده‌ستوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئهوهشخراوهتهڕ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی دوو ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستیی پارێزگای سلێمانی لهڕێَگهی وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه ته‌رخانكردوه، جهختیشیكردوهتهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، هه‌مو تواناكان بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و دابینكردنی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی بنه‌ما ئابوریی و داراییه‌كان ته‌رخان ده‌كه‌ن.
هاوکات لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەڵوێستی سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد، کە بەدەنگ پێشنیاز‌و دەستپێشخەریی و داخوازییە جەماوەریی و فەرمییەکانی هاووڵاتیانی کوردستان و پارێزگای سلێمانییەوە هاتن و ئامادەیی و پشتیوانیی خۆیانیان بۆ هەماهەنگیی و کاری هاوبەش دەربڕی.