فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک خراوەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە و دۆخی تەندروستی "ناجێگیرە".
بەپێی زانیارییەکان، لیوا عه‌لی كه‌مال فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری كه‌ركوك له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكدایه‌و پێنج رۆژه تووشی كۆرۆنا بووه
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەرپرسە کوردەی شاری کەرکوک لە ئێستادا دۆخی تەندروستی "ناجێگیرە" و لە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
٥٣٦ كه‌س له كه‌ركوك تووشی كۆرۆنا بوون و ١١٨ كه‌سی چاكبۆته‌وه‌و ١٨تر گیانی له‌ده‌ستداوه.