حکومەتی هەرێم لەسەر هێرشی تورکیاو کوشتنی ٦ هاوڵاتی مەدەنی دڵگران‌و نیگەرانە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو لەشکرکێشیە گەورەیەی تورکیا چوار رۆژە لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، "دڵگران و نیگەرانە".


لەڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو دوای چوار رۆژ لە هێرشی تورکیا بڵاویکردەوە، هاتووە" بەدڵگرانی و نیگەرانیەکی زۆرەوە چاودێری رووداوەکانی ئەمڕۆو چەند رۆژی رابردووی ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنی زیانی گیانی و ماددی بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانی ئەو ناوچانە". 

 
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت" حكومه تی هه ریمی كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت."


وتەبێژەکەی حکومەت دوای هەیە لە تورکیاو پەکەکە هەیە و دەڵێت " داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه ری خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان. 


حکومەتی هەرێم داوای پەیوەندی لەم کاتەی ئێستا دۆستانە تر دەکات و دەڵێت "لە تورکیا حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی هەرێمی کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک". 

 
دوای چوار رۆژ لە لەشکرکێشی و گیان لەدەستدانی ٦ هاوڵاتی مەدەنی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم لە زاری وتەبێژەکەیەوە راگەیاندنێکی " ١٢٦ وشەی " بڵاوکردەوە. 

 


PM:10:15:19/06/2020