بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی سلێمانی کەرەنتینکرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتوە، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی خراپ بوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤارۆسی كۆرۆنا و لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە" سەرجەم دادگاکانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بۆ ماوەی (14) رۆژ و لە بەرواری (21-6-2020) تا (4-7-2020) دەوام تێیاندا رادەگیرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەک هەفتە، پشووی فەرمی بێت لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت.