سەباح هەورامی: دۆخی سلێمانی بەرەو بارودۆخێکی تەندروستى زۆر ناجێگیر دەڕوات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت " ئەو ڕێکارانەی کە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوایان ئەکات لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە شاری سلێمانی وەکو پێویست جێبەجێ ناکرێت".

 

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەداخەوە ئەو رێكارانەی كە تەندروستی سلێمانی داوایان دەكات لەشارەكانی تری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، بەڵام لەشاری سلێمانی وەك پێویست جێبەجێ ناكرێت ئەوەش وایكردووە خەڵكی شارەكانی تر پارێزراوتر بن وەك لەخەڵكی شارەكەی خۆمان كە ئێمە پێشنیازمان بۆ كردوون".

 

وتیشی" دۆخی سلێمانی بەرەو بارودۆخێکی تەندروستى زۆر ناجێگیر دەڕوات، و ژمارەی تووشبوون دوو هێندە و سێ هێندە زیارتە لەوەی کە ڕۆژانە ڕادەگەیەنرێت، لەبەرئەوەی فریاناکەون پشکنینەکان ئەنجامبدەن".

 

سەباح هەورامی ڕاشیگەیاند" ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات ھیچ بنەماڵەیەك نابێت لە سلێمانی قوربانی كۆرۆنای نەدات، لانی كەم ھەر خێزانێك ئەندامێكی خێزانەكەیان تووشی كۆرۆنا دەبێت".

 

 



PM:01:30:20/06/2020