سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی بەغداد پێشوازیكرد لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە دیدارەکەدا جەختیكرایەوە لە گرنگی  چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بڕگە یاساییەکان و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بێ جیاوازی، بەجۆرێک دادپەروەری كۆمەڵایەتی بھێنێتەکایەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی، ھاوکات باس لە ھاریکاری نێوان ھەمووان کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە.

 

جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی کارمەند و کادرانی تەندروستی و ئەمنییەکان بۆ زامنکردنی سەلامەتی گشت ھاوڵاتیان.



PM:09:15:20/06/2020