بەرپرسی لقی ٤ی پارتی: تەقەکەر نەگیراوەو هێزە ئەمنییەکان دوای نیوکاتژمێر گەیشتن

بەرپرسی لقی چواری پارتی لەبارەی تەقەکردنی شەوی رابردووەوە لەبارەگەکەیان دەڵێت" هێزە ئەمنییەکان کەسیان دەستگیرنەکردووەو دوای نیو کاتژمێر گەیشتنە ئەوێ".


درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناو ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕِێژی گولـلە لە بارەگای لقی 4ی پارتی لە سلێمانی دەكرێت، بەرپرسی لقیش دەڵێ، سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە پارێزگای سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە "لە ناو ئۆتۆمبێلێك لە بەرامبەر بارەگای لقی چوار تەقە ڕووبەڕووی بارەگای لق كراوە و فیشەك بەر بارەگای لق كەوتووە".


بەرپرسی لقی چوار وتیشی" پاسەوانی بارەگای لق وەڵامی تەقەكەرەكانی داوەتەوە بەڵام دەستبەجێ لە شوێنەكە هەڵهاتوون، بەپێی زانیارییەكانمان، لە ڕێگەی كڵاشینكۆفەوە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە، دوای نیو سەعاتیش لە ڕووداوەكە، ئینجا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە".

 
پارتی و یەکیتی ماوەیەکە ساردی و نانکۆیەکەی زۆر لە نێوانیاندا هەیەو زیاتر لە ٧ مانگە نەیانتوانیووە لەگەڵ یەک کۆببنەوە.

 


PM:12:06:21/06/2020