سوودە سەرسوڕهێنەرانەکانی بامێ بزانە
بامێ یەکێکە لەو سەوزانەی لەهەموو جیهاندا دەخورێت هەروەها دەتوانرێت بەکاڵیش بخوریت ,زۆربەی جار وەک شلە بەکاردێت .
بامێ بەخواردنێکی زۆر بەسوود دادەنرێت چەندێن لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەمانە خراونەتە ڕوو.
ـ گورچیلە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەساڵی 2005 دا ئەنجامدراوە ئەوکەسانەی بامێ دەخۆن دوور دەبن لەنەخۆشی گورچیلە بەراورد بەوانەی نایخۆن.
جگەر: لەساڵی 2015 لێکۆڵینەوەیەک لە سعودییە ئەنجامدرا باس لەوەکرا کە بامێ دژی نەخۆشیەکانی جگەرە چونکە دژە ئۆکسانەو یارمەتی دەرکردنی ماددەی کیمیایی دەدات لە جگەردا.
ـ شەکرە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک بامێ لەتووشبوون بەشکرە دەتپارێزێت ، هەروەها لێکۆلینەوەکە ئەوەی نیشاندا بامێ یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکر دەدات لەلەشدا .
ـ شێرپەنجە: بامێ هەروەها یەکێکە لەو سەوزانەی دژی نەخۆشی شێر پەنجەیە.
ـ خەمۆکی: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی نیشانداوە بامێ دژی خەمۆکیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر فینۆڵ لەپێکهاتەیداهەیە.
وە هەـ ف
سە رچاوە davidwolfe.com
PM:12:46:21/06/2020