لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبی یونسکۆ پەسەندکرا

رێكخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد.

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویكردەوە، یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبی یونسكۆ پەسەند كرد و لۆگۆی خۆی خستەسەر لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی.

 

وتیشی" ئەم لۆگۆیە لەسەر پێشنیازی خۆی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسكۆ، لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە كێشراوە و وەك لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی جیهان لەلایەن یونسكۆوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت".

 

٣٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، رێکخراوی یونسکۆ لە ئاهەنگی ڕۆژی شارە جیهانییەکاندا، ٦٦ شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش بووە ئەندامێکی تۆڕی جیهانی ٢٤٦ شاری داهێنەری یونسکۆ.

 


PM:02:43:21/06/2020