پزیشکەکانی ئەحمەد رازی دێنە دەنگ

بەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

پزیشکەکانی ئەو یاریزانە لە نەخۆشخانەی ئەلنعمان ئاشکرای دەکەن کە رازی بەیانی کاتێک چووە بۆ تەوالێت ئۆکسجینەکەی لە دەمی خۆی لابردووە، دواتر لە کاتژمێر ٧:١٥ خولەک بوراوەتەوەو دوای ٣٠ خولەک گیانی لە دەستداوە.

دەشڵێن" تەندروستی باش بووە ئەو شەوی رابردوو قسەی لەگەڵ خێزانەکەی کردووە.

 

ئەمە لە کاتێکدا بووە ئەحمەد رازی لەسەر داوای پادشای ئوردن بە نیازبووە رەوانەی ئەو وڵاتەی بکات بۆ چارەسەری، بەڵام پێش ئەوەی سەفەر بکات گیانی لە دەستداوە.




PM:02:45:21/06/2020