پەرلەمانی کوردستان دەستبەکارەکانی دەکاتەوە

بەریوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" دوای ئەوەی بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانی پەرلەمان راگیرابون، دەستپێدەکەنەوە". 

سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی چەند حالەتێک توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە ناوپەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پێویستی زانی بۆ سەلامەتی گشت پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان بۆ ماوەی دو هەفتە کارەکانی خۆی راگرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو کەسانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕانەوە ماڵی خۆیان و تەندروستیان زۆرباشە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت" کاری لە پێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت لە، دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، دۆخی دارایی هەرێم، زۆری جموجوڵی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بابەتە هەنوکەییەکانی نێوخۆی و هەرێمی کوردستان".

 

دوای ئەوەی چەند تووشبوویەکی کۆرۆنا لەنێو پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا، رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەوامی فەرمی پەرلەمانی کوردستانی راگرت و داوایکرد پشکنین بۆ هەموو ئەندامانی پەرلەمان و فەرمانبەران بکرێت و وەک پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت بەرکەوتووەکان خۆپاریزی بکەن و کەرەنتین بکرێن.

 


PM:04:43:21/06/2020