نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی حوزەیرانی٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی دوێنێ نرخی نەوت بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد لەسەرو ٤٢ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلارو ١٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٦ دۆلارو ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
 
 


AM:09:12:22/06/2020