لەبارەی مووچە زیاتر لە ٤٠ ڕێکخراو هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دەدەن

زیاتر لە ٤٠ ڕێکخراوی مەدەنی و سەنتەر ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و داوا دەکەن کە بە زووترین کات مووچە دابەشبکرێت.

 

لەوبارەیەوە ٤٨ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پەیامێکی هاوبەشیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووە و تێیدا هاتووە" بە داخەوە لە ئێستادا متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حكومەت و دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە کەمبوەتەوە كە ئەمەش وایكردوە كە زۆربەی هاوڵاتیان بێ گوێدانە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەر ژیانیان و ژیانی هاوڵاتیانی دیکە کەمتەرخەم بن لە گرتنە بەری رێكارەکانی خۆپارێزی، بۆیە دوای دابینکردنی موچە و بژێوی خەڵك وەکو ئەرکی یەکەم، بە شێوەیەکی گونجاو هاوڵاتیان پابەند بکرێن بە تاک پارێزی و بە گوێرەی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی". 

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بۆ /بەرێزان
_ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
_ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەریمی کوردستان.
_ پارێزگای سلێمانی.

بەداخەوە بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراو و خراپەی كە ڕووبەرووی هەرێمەكەمان و هاوڵاتیان بووەتەوە ، گیرۆدەبوونیان بە خراپی بارودۆخ و گوزەرانی ژیانیان بە تایبەتتر فەرمانبەران کە ژیانیان لە بارێکی خراپی ئابوریدایە بە هۆی نەبوونی موچەو پێنەدانی مووچەکانیان ، لەگەڵ ئەمانەشدا خراپتربوونی بارودۆخی تەندروستی و بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنی هاولاتیان بەم ڤایرۆسە .

لە كاتێكدا هەمووان باس لە خۆپارێزی دەكەین و باس لە گرتنە بەری رێگای خۆپارێزی لە رێگای قەدەغەی هاتوچۆوە دەكەین دەبێت ئەوەشمان لە بەرچاو بێت كە ژیانی هاوڵاتیان رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات و رۆژ لە دوای رۆژ نارەزایەتیەكان بەرەو توندتر دەڕۆن و رێگای تەقینەوەی نارەزایەتییەكانی هاوڵاتیان زۆر نزیكە ئەگەر نەتوانرێت رێگا چارەیەكی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە .

بە داخەوە لە ئێستادا متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حكومەت و دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە کەم بۆتەوە كە ئەمەش وای كردووە كە زۆربەی هاوڵاتیان بێ گوێدانە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەر ژیانیان و ژیانی هاوڵاتیانی تر کەمتەرخەم بن لە گرتنە بەری رێكارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستیەکان ئەنجام نەدەن و گوێنەدەنە بریارەكانی حكومەت و وەزارەتەكان.

بۆیە بە پێویستی دەزانین لە رێگای ئەم چەند خاڵەوە راو سەرنجی خۆمان وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بخەینە ڕوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دروستكردنی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حكومەت و تا لەو رێگایەوە رێكارەكانی تەندروستی و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بەهێز بكرێت و هاوڵاتیان بە شێوەیەكی گرنگتر جێبەجێیان بكات.

یەكەم :هەوڵدان بۆ رێكەوتنی خێرای حکومەتی هەریم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵدا بە مەبەستی دابینكردنی بوودجەی هەرێم و بەدەست هینانی شایستە داراییەکان بە رێكارێكی یاسایی گونجاو و درێژ خایەن.

دووەم :دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ماوەی كەمتر لە 10 رۆژدا لە رێگای ئەو داهاتانەی لە بەردەستی حكومەتدایە ئەگەر پێویست ببێت لە رێگای قەرزی ناوخۆیی بڕی مووچەی فەرمانبەران تەواو بكرێت.

سێیەم :پەلە بكرێت لە جێبەجێ كردنی پرۆژەی چاكسازی حكومەتی هەرێم و لیژنەكان زیاد و كارا بكرێن بە مەبەستی خێراكردنی لە جێ بەجێكردنی پرۆژەكە .

چوارەم : پاش دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشكردنی مووچە ، هەریەک لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی پارێزگاکان بە ڕاوێژ لە گەڵ کەسانی پسپۆڕ و سود وەرگرتن لەو ڕێگایانەی کە وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆشەکە گرتویانەتە بەر ، بە شێوەیەکی گونجاو هاوڵاتیان پابەند بکرێن بە تاک پارێزی بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی ، لە هەمانکاتدا سزای توندی ئەو کەس و لایەنانە بدرێت کە پابەندی خۆپارێزی و ڕێنمایە تەندروستیەکان نابن ، ئەگەر بەم شێوەیەک ڕێ لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆشەکە نەگیرا و قوربانیان و توشبووانی ڤایرۆشەکە لە زیادبووندا بوو ، پێویستە ڕێکاری توند بگیرێتە بەر.

پێنجەم :حكومەت و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی ( دەمامك و دەستكێش ) بۆ هاوڵاتیان دابینبكەن لە رێگای تیمە خۆبەخش و تیمەكانی رێكخراوەكان بە سەر هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و هەژاردا دابەشبكرێت

شەشەم : هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ راسپێردرێن بۆ لێپێچینەوە لەو كەسانەی كە پاپەندی رێنماییەكان نابن .

حەوتەم : لیژنەکانی قایمقامیەت و یەکە ئیدارییەکان زیادبکرێن بە مەبەستی لێپێچینەوە لەو شوێن وجێگایانەی کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان نابن بە تایبەت لە ناو بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە قەرەباڵغی تیایاندا دروست دەبێت ، لە هەمانکاتدا دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ هێڵەکانی گواستنەوەی ناو شار و دەرەوەی شار تا بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لە گەڵ بارودۆخەکەدا بکەن .

ئێمه‌ وه‌ك كۆمەڵێك سەنتەر ورێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی كە ناومان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌، داواكارين له‌ زووترين كات بەدەنگ داواکانمانەوە بین و ئێمەش هاوکار و هەماهەنگتان دەبین.

1.ریکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی.
2.رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
3. رێکخراوی جەستەبەخشان لەکوردستان
4ـ ڕێکخراوی..کنزی..مرۆی
5ـ ڕێکخراوی..کوردیۆ
6- ڕێکخراوی میدیاکارانی وەرزشی خانمانی کوردستان
7-ڕیکخراوی شنەبای خاک
8- ڕێکخراوی ھەلەکۆکی مرۆیی
9-ریکخراوی فیوچەر
10-ریکخراوی لیبراڵ دیموکرات.
11-ریکخراوی تروسکە.
12.ریکخراوی بەرەو هیواکانی کچان و ژنان
13.ریکخراوی دیدگا ی نوێ
14-ڕێکخراوی هیوا بۆهاوکاری مناڵی کەمدەرامەت
15-ڕێکخراوی میدیا
16-ڕێکخراوی منداڵانی کوردستان
17- ریکخراوی چرای هیوا بۆ تواکانی گەنجان و ژنان
18- ريكخراوى قه ره داغ بؤ گه شه پيدان
19- ريكخراوى خؤرى ئاشتى
20- ڕێکخراوی نیشتمانی کورد بۆ ژینگە و پەروەردە
21- ڕێکخراوی سروشتی کوردستان
22-ریکخراوی یەکگرتووی خوشکان
23-ریکخراوی بەخشینی خوین و ژیان
24-ریکخراوی گەشەپیدانی ئابوری هەژاران
25-ریکخراوی هاوسۆزی مرۆڤ
26-ڕێکخراوی زینگی بۆ تەندروستی و خزمەت
27-ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
28-ڕێکخراوی ئەزموون
29-ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست
30-ڕێکخراوی کار
31- ریکخراوی گەشەپیدانی مەدەنیەت ( CDO )
32-سەنتەری دیاکۆ بۆ هەلبژاردن و راپرسی
33-ھاوبەندی نێودەوڵەتی بۆ بەھا مرۆییەكان
34-سەنتەری رۆشنبیری هەناسە
35-ڕێکخراوی کوردستان بووک کڵەب
36-رێکخراوی کارچاک
37-ڕێکخراوی پلانەر بۆ پلاندانان p.o.p
38- رێکخراوی بەرەو هاونیشتیمانێتی گەنجان TCYO 
39-ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
40-ریکخراوی رۆشنبیری تەندروستی و ژینگە
41-سەنتەری رۆشنبیری و هونەری هیوای نوێ
42-ریکخراوی رێگا بۆ گەشەپیدان
43-رێکخراوی کوردستان دیالۆگ
44- ريكخراوي خزمةتي جةماوةر
45-ڕێکخراوی SYEO
46-ريكخراوي گةرانةوةي هيوا
47-ريكخراوى گةشةپيدانى كلتور
48-ریکخراوی کیکۆ

 



AM:11:47:22/06/2020