پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دژی کەمکردنەوەی مووچە خۆپیشان لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ٢٢ی حوزەیران ژماره‌یه‌كی زۆر لە کارمەندانی هاتووچۆ و تەندروستی و مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی هەرێم و هاوڵاتیان له به‌رده‌م باخی باخی گشتی شاری سلێمانی دژی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، گردبوونەوەو خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.
خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هەرێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به پێویستی ده‌زانن لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و له كابینه‌كه بكشێنه‌وه و رێگه چاره‌ی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه، بگرنه‌به‌ر.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، لەبەردەم قائیمقامیەتی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دژی کەمکردنەوە و نەدانی مووچەکانیان، فەرمانبەران و ماموستایانی ناڕازیی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا داوای گێڕانەوەی مافەکانیان کرد.