"سپی" زانیاری لەسەر ئەو کەسە بڵاودەکاتەوە تەقەی لەلقی چواری پارتی کرد
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند دوو شەو لەمەوبەر تەقەی لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کرد، " سپی "زانیاری ورد لەسەر ئەو " تەقەکەرە " بڵاودەکاتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسێکی باڵای یەکێتی یەوە دەستی " سپی " کەوتووە، ئەو کەسەری تەقەی کردووە لە لقی چوار گەنجێک بووە.

 

دەربارەی ئەو گەنجە سەر بە کام لایەنی سیاسییە، بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو گەنجە سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نییەو بێ لایەنە.

 

وەک ( سپی ) زانیوویەتی "دۆخی ئەو گەنجە لە کاتی تەقەکردنەکەیدا لە دۆخێکی ئاساییدا نەبووەو سەرخۆش بووەو ویستوویەتی کێشەیەک دروستبکات".

 

کەمێک لەمەوبەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی ئەو تۆماتبارەو دەستگرتن بەسەر چەک و ئۆتپۆمبیلەکەی راگەیاند.

 

شەوی ٢٠ ی حوزەیران تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەنتەری سلێمانی کراو هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

 



PM:03:14:22/06/2020