بەرپرسێکی پارتی تووشی کۆرۆنا دەبێت

لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رانیە تووشی پەتای كۆرۆنا بوو.


ھیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمیدکانی پارتی راگەیاندووە "ھەرچەندە خۆپارێزییەکی باشم لە پەتای کۆرۆنا كردووە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە تووشی ڤایرۆسەكە بووم، ئێستا لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کردووە".


بەرپرسی لقی ١١ دەشڵێت "ھەموو نیشانەکانی پەتای کۆرانام پێوە دیارە، ئێستا تووشی ئازاری سەرئێشە و کۆکە و لەزروتایەکی زۆر بووم، بۆیە بڕیارە ئێوارەی لە نەخۆشخانەیەك بمێنمەوە و چارەسەری پزیشكی وەربگرم“.


لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە ناوچەکانی سلێمانیی، ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوون بەم پەتایە زۆربەی کەرتەکانی ژیانی گرتۆتەوە لە حیزب و فەرمانگەکان و ناوەندە هونەری و رۆشبیریەکان.
 


PM:05:35:22/06/2020