سلێمانی.. ئاسایش كوردێك‌و فەرەنسیەك دەستگیر دەكات

بەمەبەستی نەھێشتنی ساختەکاری و مامەڵەکردنی نەشیاو نایاساییانە بەھەموو جۆرە دراو نوسراوو بەڵگەنامەیەکی فەرمیەوە ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری دەزگای دژەتیرۆر, توانیان دوو کەس دەستگیر بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا  نێردراوە تێیدا ھاتووە، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری دەزگای دژەتیرۆر‌و بەفەرمانی دادوەر، بەپێی ماددەی(٤٥٦)  لەیاسایی سزادانی عێراقی, توانیان لەڕۆژی (١٦)ی ئایار لە یەکێک لەگەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانیدا دوو کەس  بەناوەکانی ( م.ک.ا ) لەدایک بوی ساڵی (١٩٨٥) ھەڵەبجەیە وە دووھەمیان بەناوی ( ک,ب,ڕ ) لەدایک بوی ساڵی ( ١٩٧٠ ) بەڕەگەز فەرەنسی دەستگیربکەن بەتۆمەتی ئەوەی کە ویستویانە بەشێوازێکی نوێ  ھاوڵاتیان فریوبدەن, ویستویانە پارە لەھاوڵاتیان لە جۆری دۆلاری ئەمریکی‌و  یۆرۆی ئەوروپی  وەربگرن, بەبڕێکی زۆر بەمەبەستی ئەوەی گوایە ئەمان جۆرە کاغەزێکیان پێیە کە بە ھەمان قەبارەی ئەو جۆرە دراوە ئەسلیانەیە ئەتوانن لە کۆپی دراوێکی ئەسلی دوو دراوی ئەسلی تر کۆپی بکەن لەو کاغەزە ڕەشانە کە پێشتر کاغەزە ڕەشەکان دراوی ئەسلی بوون.

بەڵام بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایش توانراوە پێش ئەنجامدان‌و  قوڵبڕینی ھیچ کەسێک دەستگیر بکرێن، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا ھەندێک کەلوپەلی وەک ( کاغەزی ڕەش لەقەبارەی دۆلاری ئەمریکی‌و  یۆرۆ‌و  ھەندێک مادە بۆ ساختەکردنی دراو) پێبوەو دەستیان بەسەردا گرتون.

ئەم دوو کەسە لە تورکیا یەکتریان بینیووەو  بونەتە ھاوڕێ‌و  ھاتونەتە ھەرێم بۆ فریودانی خەڵکی, ئەم فڕوو فێلە لە زۆرێک لە وڵاتان ئەنجام دەدرێت دەستی خەڵکی پێ  دەبڕن, وەک بەڕێوە بەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە چاوکراوەبن و بەم جۆرە فڕو فێڵانە بروانەکەن .



PM:03:59:20/05/2014